ڕاستەوخۆ

تولای هاتیمۆغولاری بۆ ئاکەپە: ئەگەر دەقێکی یاساییتان هەیە بڵاوی بکەنەوە

reset font size increase font size

تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلان (دەم پارتی) ڕایگەیاند، بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیانەی لە نێو ئاکپارتییەوە باس لە وجودی سازان و دەقێکی هاوبەش دەکەن، تاوەکو ئێستا هیچ ڕەشنووس یان دەقێکی یاسایی لەلایەن دەسەڵاتەوە بەوان نەگەیشتووە.

تولای حاتیمۆغولاری لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، دەرکردنی "یاسای چوارچێوە" کە ئەوان وەک "یاسای بنەڕەتی" یان ڕیشەیی ناوی دەبەن، یەکەم هەنگاوی یاسایی و دەستووری دەبێت بۆ چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا و بایەخێکی زۆری هەیە.

 ئاماژەی بەوەش کرد کە کاتێکی کەم لەبەردەم پەرلەماندا ماوە پێش پشووی هاوینە، بۆیە داوا دەکات ئەگەر ئاکەپە ڕەشنووسێکی هەیە، دەبێت لەم هەفتەیەدا بڵاوی بکاتەوە و پەرلەمانیش پێش پەسندکردنی ئەو یاسایە پشوو نەدات.

هاوسەرۆکی دەم پارتی ڕەتیکردەوە کە پرۆسەکە تەنیا بۆ کەمینەیەک یان چەند سەد کەسێک بەرتەسک بکرێتەوە و گوتی: "بەرتەسککردنی یاساکە پرۆسەکە هەبادەدات. پێویستە یاسای بنەڕەتی گشتگیر بێت و کۆتایی بە پۆلێنکردنی مرۆڤەکان بهێنێت.

 ئێمە بە توندی دژی هەر جۆرە پێشنیارێکین کە چەمکی پەشیمانبوونەوە یان تەوبەی سیاسی بەسەر لایەنەکاندا بسەپێنێت."

ئەوەشی خستەڕوو کە عەبدوڵڵا ئۆجالان لە دوایین دیداری لەگەڵ شاندی ئمڕاڵی، پێشنیاری یاسایەکی بنەڕەتیی ٧ بۆ ٨ ماددەیی کردووە کە ئامانجی خێراکردنی پرۆسەکە و بەهێزکردنی بنەمای سیاسییە.

سەبارەت بە دۆخی ئێستای سیاسی، حاتیمۆغولاری ڕەخنەی توندی لە ئۆپەراسیۆن و فشارەکانی سەر پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) گرت و جەختی کردەوە کە جەهەپە پاڵپشتییەکی گرنگی بۆ پرۆسەکە پێشانداوە، بەڵام ئەو فشارانەی دەکرێنە سەری، لەم کاتە هەستیارەدا کاریگەری لەسەر پرۆسەی ئاشتی دەبێت.

 لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد کە ناتوانن بڵێن قۆناغە سەختەکەی پرۆسەکە تێپەڕیوە، تەنیا کاتێک دڵنیا دەبن کە ناوەڕۆکی یاساکە ببینن و هەنگاوی کرداری بنرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.