سوپای پاسدارانی ئێران دەڵێت، ئێستا له قۆناغی نوێی شەڕەکەدان و هێرشەکانیان دووهێندەی جاران زیاددەکەن.
مەجید موسەوی فەرماندەی هێزی ئاسنمانیی سوپای پاسداران لە ئێکس بڵاویکردەوە، ئێستا ئێران لە قۆناغێکی نوێی شەڕدایە و بەرگریی تەواو لە خۆیان دەکەن.
هه‌روه‌ها هەڕەشەی زیادکردنی بەکارهێنانی هێزی کردووە لەلایەن ئێرانەوە و ڕایگەیاندووه، لە ئێستاوە هێرشی موشەکییەکانیان لەڕێگەی فاتیح و خەیبەرشکێنەوە بۆسەر لایەنی بەرانبەر و نەیارانیان دوو هێندە زیاددەکەن.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه، ئه‌مشه‌و مۆڵه‌ته‌كه‌ی تره‌مپ بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران كۆتایی دێت و ئه‌مڕۆش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد پێده‌چێت ئه‌مشه‌و شارستانێتی ئێران له ناو بچێت.