ڕاستەوخۆ

فەڕەنسا و بەریتانیا هێز بۆ پاککردنەوەی گەرووی هورمز دەنێرن و ئێرانیش هەڕەشە دەکات

reset font size increase font size

قەیرانی گەرووی هورمز لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی روو لە هەڵکشانە، ئەمەش دوای ئەوەی بەریتانیا و فەڕەنسا بڕیاریان دا هێزی سەربازی بۆ پاراستنی کەشتییە بازرگانییەکان لە ناوچەکە بڵاوە پێ بکەن.


ئەم جموجۆڵە ئەورووپاییە کە ئامانجی "پاککردنەوەی مینە دەریاییەکان و پاراستنی ئازادیی گەشتەکانە"، کاردانەوەی تووندی تارانی لێکەوتەوە.

کازم غەریب ئابادی، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، تاران رێگە نادات گەرووی هورمز ببێتە مەیدانی نمایشکردنی هێزی دەرەکی و هەر دەستێوەردانێک بە "بەزاندنی سەروەری" ناو دەبات.


لە بەرامبەردا، ئەمریکا لە هاوکێشەیەکی ئاڵۆزدایە؛ لە لایەک دەیەوێت لێکتێگەیشتنە دیپلۆماسییەکانی نێوان دۆناڵد ترەمپ و مەسعوود پزیشکیان سەربکەوێت، لە لایەکی دیکەشەوە هۆشداری داوەتە تاران کە هەر هەنگاوێک بۆ پەکخستنی هاتووچۆی کەشتییەکان یان چاندنی مین، بە وەڵامی سەربازیی خێرا وەڵام دەدرێتەوە.


گەرووی هورمز کە 20٪ـی وزەی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت، ئێستا لە دۆخێکی هەستیاردایە؛

هەر پێکدادانێکی مەیدانی لە نێوان ئێران و هێزە ئەورووپاییەکان دەتوانێت بازاڕەکانی وزە و تێچووی گواستنەوەی نەوت لە جیهاندا تووشی شۆکی گەورە بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.