ئامادەکردنی/ کوردستان لەزگییەڤا
ماوەی 33 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی دایکی عەبدوڵا ئۆجالان، عائیشە ئۆجالان، تێدەپەڕێت، ئۆجالان سەبارەت بە دایکی دەڵێت: "مافی دایکایەتی تەنها لە ڕێگەی خەباتەوە بەدەستدێت، لە بنەڕەتدا مافی دایکایەتی تەنها بەم شێوەیە دەدرێت. دایکم زریانێکی سەرهەڵدان بوو، ملکەچی کەس نەبوو".
ئۆجالان لە هەڵسەنگاندنەکانیدا ئاماژەی بەوەداوە، کە دایکی کاریگەری زۆری لەسەر ژیان و تێکۆشانی هەبووە، دەشڵێت: "پاداشت و مافی دایکایەتی تەنها بە تێکۆشانێکی بێ وێنە دەتوانرێت بدرێتەوە، بۆ دایکێک ماف بەو شێوەیە دەدرێتەوە، ئەی بۆ ژنێک چۆن پەیوەندییەک نیشان بدرێت؟، ئێمە لە ڕێگەی شیکردنەوەی ئازادیی ژنانەوە نیشانمانداوە، دەتوانرێت بەم شێوەیە وەڵامی دایک بدرێتەوە، پێویستی بە پێشکەشکردنی دیارییەکی بچووک نییە، بەڕای من شیکردنەوەی ئازادیی ژن گەورەترین ڕێزە بۆ دایک.
ئۆجالان دایکی خۆی وەک ڕێبەری خۆی دەبینێت و وەک “تێکۆشەرێکی گەورە” پێناسەی دەکات و دەڵێت: "ئەو لە تەمەنێکی بچووکیشدا منی فێری شەڕکردن کرد. هەتا ئێستاش کاریگەری لەسەر من هەیە، دایکم هەستێکی وای لە مندا دروست کرد، تۆ ناتوانی پشت بە من بەستیت، بە هاوکاری من، بە گریان و گلەیی بژیت، دەبێت خۆت وەڵامت هەبێت، بۆ من تۆڵەکردنەوەیەک یان هەستکردن بە دەستکەوت بوو، دایکم بە تەواوی زریانی یاخیبوون بوو، لە گوندەکەدا وەکو ژنێکی یاخی دەناسرا، سەری بۆ هیچ کەسێک دانەدەنواند، بەبێ جیاوازی لێپرسینەوەی لە ژن و پیاو دەکرد".