بەهۆی هێرشێکی مووشەکیی حوسییەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە پایتەختی سعودیەی عەرەبی، 12 کەس کوژران و زیاتر لە 300 کەسیش بریندار بوون.
دەستەی فڕۆکەوانیی مدەنیی سعودی ڕایگەیاند، لەو هێرشەدا کە دوێنێ شەممە کاتژمێر 3:00ی دواپێوەڕۆ کرایە سەر فڕۆکەخانەی شا خالید لە ریاض، 12 کەس گیانیان لەدەست داوە؛ کە چواریان هاووڵاتیی سعودین و ئەوانی دیکەش هاووڵاتییانی ئەمریکا، میسر، بەنگلادیش، ئوردن، سووریا و سودانن.
هەر بەهۆی هێرشەکەوە 309 کەس بریندار بوون و زیانی گەورەی مەدیش بەر بەشێک لە باڵەخانە و بنکەکانی فڕۆکەخانەکە کەوتووە.
ئەمە دووەم هێرشی مووشەکییە کە لەم هەفتەیەدا حوسییەکان ئاراستەی فڕۆکەخانەی شا خالید لە ریاض دەکەن، دوای ئەوەی ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردووش هێرشێکی هاوشێوەی ئەنجام دابوو.