ڕاستەوخۆ

درەنگی شەوی ڕابردوو جووڵەی فڕۆکەوانی لە ئاسمانی عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگیرا

reset font size increase font size

درەنگی شەوی ڕابردوو بۆ ماوەیەکی کاتی جووڵەی فڕۆکەوانی لە ئاسمانی عێراق ڕاگیرا، بەڵام سەرچاوەیەکی ئەمنی دەنگۆی داخستنی یەکجارەکیی ئاسمانی وڵاتەکەی ڕەتکردەوە.

میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویانکردەوە، شەوی ڕابردوو بە شێوەیەکی لەپڕ و کاتی، ئاسمانی عێراق لە جووڵەی فڕۆکەوانی چۆڵکراوە، بەبێ ئەوەی هۆکاری سەرەکیی ئەو هەنگاوە ئاشکرا بکرێت.

بەپێی زانیارییەکانی هەمان سەرچاوە، ڕاگرتنی کاتیی فڕین بووەتە هۆی گەڕانەوەی دوو فڕۆکەی عێراقی بۆ فڕۆکەخانەی نەجەف، کە بەرەو ئێران لە فڕیندا بوون.

تاوەکو ئێستا دەستەی فڕۆکەوانیی مەدەنیی عێراق و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی هیچ ڕوونکردنەوە و بەیاننامەیەکی فەرمییان لەبارەی هۆکاری چۆڵکردنی کاتیی ئاسمانی عێراق بڵاونەکردووەتەوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.