فیلمێکی ئەنیمەیشنی لەسەر بنەمای ڕۆمانی گرافیکی لەژێر ناوى "ئازادی زاڵ دەبێت: خەباتی عەبدوڵا ئۆجالان و گەلی کورد" لە لەندەن نمایشکرا.
فیلمەکە لە دەرهێنانی ئیلهام بەکر و بەرهەمهێنانی مەجلیسی گەلی کوردە و لەسەر بنەمای کارەکانی شۆن مایکل ویلسۆنە و هەروەها مۆسیقای ئەم فیلمە لە لایەن مەهدى ئەحمەدی پوریانەوە ئاوازی بۆ دانراوە.
دوایی نمایشەکە ئیلهام بەکر دەرهێنەری فیلمەکە ڕایگەیاند: زۆرێک لە بزووتنەوەکان دوای لەدەستدانی سەرکردەکانیان لاواز بوون یان یان گەشتونەتە دۆخى لەناوچوون.
گوتیشى: لە مێژووی کورددا، دوای تیرۆرکردنی شێخ سەعید، سەید ڕەزا، قازی محەمەد و دکتۆر قاسملۆش هەمان ڕووبەڕووى هەمان دۆخ بووینەوە و لە تورکیاش نەمانى ماهیر چایان، دەنیز گزمیز و ئیبراهیم کایپاکایا کاریگەری لەسەر جوڵەکانمان هەبووە.
ئەوەشیخستەڕوو: نیلسۆن ماندێلا و عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕۆڵێکى ناوازەیان هەیە و ئەو دوو سەرکردە سەرەڕای بارودۆخی زیندانیکرانیان توانیان درێژە بە خەبات بدەن.