ڕاستەوخۆ

ته‌ندروستیی لوبنان: به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ تا ئێستا 349 كه‌س كوژراون

reset font size increase font size

وەزیری تەندروستی لوبنان ڕایگەیاند، لە هێرشەکانی ئەم هەفتەیەی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان 349 کەس گیانیان لەدەستداوە.

ڕاکان نه‌سرەدین، وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە کۆی 349 کوژراو 83 کەسیان منداڵن و 42 کەسیشیان ژنن.

گوتیشی، هێرشەکانی ئیسرائیل بە زۆری بۆ سەر باشوری لوبنانە و ته‌نیا له‌ دوێنێدا، سێ هێرشی ئاسمانیی لە باشوری بەیروت ئەنجامداوە و به‌هۆیانه‌وه‌ 15 کەس كوژراون.

وه‌زیری ته‌ندروستیی لوبنان باسی له‌وه‌ش كرد، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ تاوه‌كو ئێستا 9 پزیشک گیانیان لەدەستداوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.