چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیان بۆ دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیرانی بۆ ڕۆژی هه‌ینی دواخستووه.
ئه‌میندارێتی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه‌كان ڕایگه‌یاندووه، بڕیار بوو ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆببنه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی كاتی زیاتر له‌به‌رده‌م لایه‌نه‌كان بێت بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر كاندیدی پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌كه خراوه‌ته ڕۆژی هه‌ینی.
ڕۆژی 20ـی ئه‌م مانگه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی كۆبوه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ناكۆكیی لایه‌نه سیاسییه‌کانییەوە نه‌گه‌یشتنه ڕێككه‌وتن، له‌سه‌ر دیاریكردنی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران و بریار درا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه كۆبوونه‌وه‌كه بكرێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار لە ڕۆژی 11ـی ئه‌م مانگه، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 76ـی ده‌ستور ماوه‌ی 15 ڕۆژ له‌به‌رده‌م هاوپه‌یمانیی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگیی وەک گەورەترین کوتلەی پەرلەمانی‌دایه بۆ ئه‌وه‌ی كاندیدی سه‌رۆكوه‌زیران دیاری بکات، ئه‌و واده‌یه‌ش له ڕۆژی 26ـی ئەم مانگەدا كۆتایی دێت.