دوای هه‌ڵبژاردنی وه‌ك پارێزگاری نوێی كه‌ركوك، محه‌مه‌د سه‌معان ڕایگه‌یاند، بۆ ئەوەی خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک بکەن، پۆست و ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كان دادپهروەرانەدابەش دەبن. گوتیشێ، ئەوەی ئەمڕۆ ڕوویدا چه‌ندین ساڵه داوای ده‌كه‌ن.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 16ـی نیسانی 2026، له چوارچێوه‌ی ڕێككه‌وتنێكی پێشوه‌خته‌ی نێوان یه‌كێتی و به‌ره‌ی توركمانی و حزبی ته‌قه‌دوم، پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ئاڵوگۆڕ کرا و محه‌مه‌د سه‌معان، له به‌ره‌ی توركمانیی بووه پارێزگاری نوێی كه‌ركوك.
له دوای وه‌رگرتنی پۆسته‌كه، له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌نووسیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌وه‌ی له كه‌ركوك ڕووده‌دات، پرۆژه‌ی سه‌دساڵه‌ی توركمانه‌كانه و چه‌ندین ساڵیشه داوای ده‌كه‌ن.
محه‌مه‌د سه‌معان گوتیشی، كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كسانیی خزمه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی شاره‌كه بكه‌ن و دابه‌شكردنی پۆسته‌كان به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه ده‌بێت، هه‌موو ده‌سه‌ڵاته ئیدارییه‌كانیش به یه‌كسانیی دابه‌ش ده‌كه‌ن.
گوتیشی، هه‌موو گه‌ڕه‌ك و ناوچه‌كانی شاره‌كه، له لایه‌ن پێكهاته‌كانی خۆیانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و خزمه‌ت ده‌كرێن.
سەمعان، سوپاسی بافڵ تاڵه‌بانی و محه‌مه‌د حهلبوسیشی كرد، كه پشتیوانی‌یان کردووە بۆ هەڵبژاردنی وەک پارێزگاری نوێی کەرکوک.