لە سنورەکانی نێوان هەڵەبجە و پاوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستگیرا بەسەر 15 کیلۆ زێڕی قاچاخدا.
ئاژانسی هەواڵی میهر بڵاویکردووەتەوە، هێزەکانی پاسەوانی سنووری پارێزگای کرماشان لە سنوری نێوان پاوە و هەڵەبجە دوو قاچاخچییان دەستگیرکردووە کە 15 کیلۆ زێڕیان پێبووە.
فەرماندەیەکی هێزەکە بە ئاژانسەکەی گوتووە، قاچاخچییەکان ویستویانە زێڕەکە بە نایاسایی بگەیەننە هەرێمی کوردستان.