ڕاستەوخۆ

هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران ڕاگەیەنرا

reset font size increase font size

پێنج هێزی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هاوپەیمانییەتیان ڕاگەیاند و دەڵێن، بۆ دەستەبەرکردنی ماف و ئازادییەکانی خەڵکی کوردستانە.

ئەو هێزانەی هاوپەیمانێتییەکەیان ڕاگەیاندووە دەڵێن، "هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران"مان واژۆ کردووە و دەمانەوێت یەکڕیز و هاوخەبات بین دژی کۆماری ئیسلامیی ئێران و چۆنیەتی داڕشتنەوەی ئێرانی داهاتوو.

ئاماژەیان بۆ ئەوەش کردووە، پێکەوە خەبات دەکەن بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەدیهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووسی کورد و بنیاتنانی دامەزراوەیەکی نیشتمانیی و دیموکراسی لەسەر بنەمای ئیرادەی سیاسیی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

ئەو هێزانە ئامادەییشیان دەربڕیوە کار لەگەڵ هەر لایەنێکی سیاسی دیکە بکەن لە دەرەوەی هاوپەیمانێتییەکەیان بەو مەرجەی بە فەرمی مافی نەتەوەیی گەلانی ئێران بناسێت و کار بۆ ڕەتکردنەوەی دیکتاتۆریەت بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.