ڕاستەوخۆ

بەڕێوبەریی تەڤگەر: نەبوونی پێگەی ئۆجالان رێگر دەبێت لە جێبەجێکردنی هەر یاسایەک

reset font size increase font size

بەرێوەبەریی تەڤگەر، لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا هەڵسەنگاندنی بۆ بابەتی پەیوەندیدار بە (یاسای چوارچێوە) و پرۆسەی ئاشتی کرد و هۆشدارییدا، کە ئەگەر پێگەی عەبدوڵا ئۆجالان لە یاساكەدا لە بەرچاو نەگیرێت، هەر لە سەرەتاوە دەبێتە ڕێگر لە بەرامبەر جێبەجێکردنی.

لە ڕاگەیەندراوەکەی بەرێوەبەریی تەڤگەردا هاتووە، لە دیدارەکەی 20ی تەمووزدا، عەبدوڵا ئۆجالان جەختی لەوە کردبووەوە، کە یاسای داهاتوو دەبێت گشتگیر بێت و دوور بێت لە تەنگژە، بە جۆرێک خزمەت بە داهاتوو و هەستیارییەکانی هەردوو لایەن بكات بۆ کۆتاییهێنان بە دابڕانی سەد ساڵەی نێوان گەلی کورد و دەوڵەتی تورکیا.

بەرێوەبەریی تەڤگەر ئاماژەی بەوەش کرد، ئاشتی لە زمانەوە دەست پێ دەکات و بەکارهێنانی چەمکەکانی وەک "تیرۆر" یان "ڕێکخراوی تیرۆریستی" بۆ ڕێكخستنێک کە خۆی هەڵوەشاندووەتەوە و خەباتی چەکداری ڕاگرتووە، ئاستەنگ ل بەردەم پرۆسەکەدا دروست دەکات.

لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەی بەرێوەبەریی تەڤگەردا ئاماژە بەوە کراوە، بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی"، پێویستە ئۆجالان بەشێوەیەکی کرداری ڕۆڵی خۆی بگێڕێت، ئەمەش بە ڕوونبوونەوەی پێگەکەی و ئازادکردنی دەستەبەر دەبێت.

بەرێوەبەریی تەڤگەر ئاماژەی بە گوتەکانی دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە کردووە، کە داوای ئەوەی کرد بوو، ئۆجالان ببێتە "ڕێکخەری ئاشتی و بەسیاسیبوون"، بەڵام ئەگەر ئەم پێگەیە لە پڕۆژە یاساکەدا ڕەنگ نەداتەوە، ئەوا پرۆسەی جێبەجێکردن پەکی دەکەوێت.

بەرێوەبەریی تەڤگەر جەختیشی کردەوە، کورتکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی تەنها لە پرسی چەکدانان، لەگەڵ ڕۆحیەتی پرۆسەکەدا ناگونجێت و پێویستە یاسای چوارچێوە ڕێگە خۆش بکات بۆ دەرکردنی یاسای نوێ لە پێناو بە دیموکراسی کردندا.

تەڤگەرکە ڕایانگەیاند، هەڵوێستی کۆتایی ئەوان دوای بینینی دەقی فەرمیی پڕۆژەیاساکە ئاشکرا دەکرێت، بەڵام ئەگەر هەنگاوەکان ئەرێنی بن، ئەوا ئەوانیش ئەرکی سەرشانیان بە تەواوی ڕادەپەرێنن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.