ڕاستەوخۆ

عێراقچی: ئه‌مریكا و ئیسرائیل هۆكاری نا ئارامی ناوچه‌كه‌ن

reset font size increase font size

وەزیری دەرەوه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ئەمریکا و ئیسرائیل دەستپێشخەرییان کردووە لە سەپاندی جەنگ بەسەر ئێراندا و هەر ئەوانیش بەرپرسیارن لە بەرانبەر نا ئارامی ناوچەکەدا.

عەباس عێراقچی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد ئیسحاقدار هاوتا پاکستانییەکەیدا گوتی، شەڕی سەپێنراو هۆکاری نا ئارامی هەنوکەیی ناوچەکە و دەرەئەنجامەکانییەتی لەسەرانسەری جیهاندا.

جەختی لەوەشکردەوە، ئێران خاوەن ئیرادەیەکی بەهێزە بۆ بەردەوامبوون لە بەرگریکردن و پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و سود لە هەموو توانا سەربازییەکانی وەردەگرێت.

هاوكات محەمەد ئیسحاقدار، وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕایگەیاند، بەردەوامن لە هەوڵە دیپلۆماسییە نایابەکانیان بۆ وەستاندنی دەستدرێژی سەربازی بۆ سەر ئێران و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیری بۆ ناوچەکە، جەختیشی لە گرنگی بەردەوامی گفتۆگۆکانیش کردووەتەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.