شاندێکی وەزارەتی ناوخۆی سوریا بە سەرۆکایەتی نورەدین ئەلبابا گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی سوریا سەردانی کۆبانێی کرد و لەگەڵ نوێنەرایەتی بەڕێوەبەریی خۆسەر و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی هەرێمی کۆبانێ کۆبوونەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکەی نێوان هەردوولا دۆخی ئەمنی ناوچەکە و تێکەڵبوونەوەی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لەگەڵ حکومەتی کاتیی سوریا و هاوکات گەڕانەوەی ئەو ئاوارانەی لە شارەکەدان بوو.
لەکۆبوونەوەکەدا هەردوولا جەختییان لەسەر گەڕانەوەی پارێزراوی ئاوارەکان لەچوارچێوەی ڕێککەوتنامەی 29ی کانوونی دووەم و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوانیان کردەوە.