سەرۆک وەزیرانی عێراق بە فەرمیی وەزارەتی دارایی ڕاسپارد، لە چوارچێوەی پڕۆژەیاسای بودجەی نوێی گشتیی فیدراڵیدا، میلاکی دامەزراندن و هەلی کار بۆ دەرچووانی ساڵانی ڕابردووی زانکۆ و پەیمانگاکان تەرخان بکات.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع)، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، هەلی کارەکان بە شێوەی دامەزراندنی هەمیشەیی یان گرێبەست لە چوارچێوەی بودجەی نوێدا جێگیر دەکرێن.
ئامانج لەم هەنگاوە سوودوەرگرتنە لە توانا و لێهاتوویی دەرچووان و دابەشکردنیانە بەپێی پێداویستیی ڕاستەقینەی وەزارەت و دامەزراوە گشتییەکانی دەوڵەت.