ڕاستەوخۆ

لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق چەندین پڕۆژەیاسای تایبەت بە مافی مرۆڤ ئامادەکردووە

reset font size increase font size

لیژنەی مافی مرۆڤ لە پەرلەمانی عێراق کارەکانی بۆ ئامادەکردنی چەندین پڕۆژەیاسای نوێ و هەستیاری تایبەت بە مافەکانی مرۆڤ، ژنان، منداڵان و پاراستنی پێکهاتەکان چڕ دەکاتەوە و بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا بیانخاتە ناو بەرنامەی کاری کۆبوونەوەکانی پەرلەمانەوە.

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکدا ڕایگەیاندووە؛ پڕۆژەیاسای تایبەت بە "ئازادیی ڕادەربڕین" کە لە خولی ڕابردووی پەرلەماندا هەموو قۆناغەکانی بڕی و تەنانەت گەیشتە قۆناغی کۆتایی و دەنگدان، بەهۆی کۆتاییهاتنی تەمەنی یاسایی خولی پێنجەمی پەرلەمانەوە تێنەپەڕێندرا، بەڵام لەم خولە نوێیەدا جارێکی دیکە دەخرێتەوە دەنگدان و کار بۆ پەسندکردنی دەکرێت.

ساڵحی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئێستا کار لەسەر چەندین پڕۆژەیاسای گرنگی دیکە دەکەن کە پێشتر خوێندنەوەی یەکەمیان بۆ کراوە، لەوانەش پڕۆژەیاسای "پارێزگارییکردن لە هەمەڕەنگیی پێکهاتەیی"، پڕۆژەیاسای "ڕێگرییکردن لە جیاکاریی پێکهاتەیی دژی کەمینەکان" و پڕۆژەیاسای "بێسەرووشوێنکردنی زۆرەملێ".

 سەرۆکی لیژنەکە ڕوونیشیکردەوە کە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ڕۆتین و ڕێکخستنی زیاتری کاروبارەکان، بڕیار دراوە لیژنەکانی ژن، خێزان، منداڵ، و کۆچ و کۆچبەران، لەگەڵ لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عێراقدا تێکەڵ بکرێن، تاوەکو بە هێزێکی زیاترەوە کار لەسەر یاساکانی تایبەت بە پاراستنی مافی ژنان و منداڵان لە وڵاتدا بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.