ڕاستەوخۆ

لە ئامەد جلوبەرگی کوردی نمایشکرا

reset font size increase font size

کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەر و ئەدەبیی ژنان لە ئامەد بە بۆنەی جەژنی نەورۆزەوە لە ناوچەی سور لە ئامەد مەراسیمێکیان بۆ نمایشکردنی جلوبەرگی کوردی رێکخست، لە مەراسیمەکەدا دامەزراوە ڕۆشنبیرییەکانی ئامەد بەشدارییان کرد.

لە سەرەتای مەراسیمەکەدا گۆرانی کوردی گوترایەوە و هەڵپەڕکێی کوردی نمایشکرا، ساڵحە ئایتا، سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆشنبیری و هونەر و ئەدەبیی ژنان پیرۆزبایی هانتنی نەورۆزی کرد و گوتی: "وەک دەزانن ساڵانێکە کورد بە کولتوور و مێژوو و هونەر و زمانەکەیەوە لەسەر پێی خۆی وەستاوە، ئەگەر لە بیرتان بێت لە نەورۆزی 2024 ڕێگەیان پێنەداین بە جلوبەرگەکانمانەوە بچینە ناو گۆڕەپانی نەورۆزەوە، زۆرێک لە ئێمە ناڕەزایەتیمان دەربڕی، نەچووینە ناو گۆڕەپانەکە و ئەمڕۆش دەتوانین بە شانازییەوە جلوبەرگەکانمان لەبەر بکەین و بچین بۆ گۆڕەپانەکە."

پاشان، گروپی سەمای ڕۆشنبیری و هونەر و ئەدەبیی ژنان هەڵپەڕکێی کوردییان نمایش کرد و دیمەنێکی ڕەنگاوڕەنگیان دروست کرد. پاشان، نمایشکردنی جلوبەرگی کوردی دەستی پێکرد. جلوبەرگی شارە جیاوازەکانی کوردستان نمایش کران. بەشداربووان بە سەرنجێکی زۆرەوە سەیری نمایشەکەیان کرد. دوای نمایشەکە خەڵک بە جلوبەرگی کوردییەوە هەڵپەڕکێیان کرد. لە کۆتایی بەرنامەکەدا ژنان ئاگری نەورۆزیان داگیرساند و جەژنی نەورۆزیان پیرۆز کرد.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.