دوای ئەوەی ساڵی رابردوو بە بەهای زیاترلە 100 ملیۆن دۆلار دزیی لە مۆزەخانەی لۆڤەری فەرەنسا کرا، ئەمڕۆ بەڕێوەبەرەکەی دەستی لەکار کێشایەوە.
لاورناس دی کارس لە ساڵی 2021ـەوە بەڕێوەبەری مۆزەخانەکە بوو، دزییەکەی بە کارەسات ناوبردووە و دەڵێ، من نەمتوانی پارێزگاری لە کەلوپەلەکانی مۆزەخانەکە بکەم، پێویستە ئیدارە نوێیەکە ئامێری پێشکەوتوو بۆ پاراستنی کەلوپەلەکانی دابنێت و بەوردیی پارێزگارییان لێبکات.
دی کارس، دوێنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی ئیمانوێل ماکرۆن کرد و ئەمڕۆ نامەکەی پەسەندکرا و سەرۆکی فەرەنساش گوتی، ئەم دەستلەکاركێشانەوەیە هەستکردنە بە بەرپرسیارێتی و مۆزەخانەکەش پێویستی بە سەقامگیری و ئاسایشێکی تووند هەیە بە ئامێری پێشکەوتوو.