ڕاستەوخۆ

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە

reset font size increase font size

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران لە کۆبونەوەدایە .

بە گوێرەی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکە، بابەتی خەرجکردنی مووچەو  بەدواداچوونی دەرئەنجامی کۆبوونەوەی تیمی هاوبەشی هەردوو چاودێریی دارایی فیدراڵی و هەرێم تاوتوێ دەکرێت.

هاوکات لە بڕگەی دووەمدا جێبەجێکردنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم هێزەکانی پێشمەرگە لەناو وەزارەتی پێشمەرگە قسەی لەبارەوە دەکرێت.

لە بڕگەی سێیەمیشدا ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆ دەکات لەسەر پێشنیازی وەزارەتی ناوخۆ، تایبەت بە لێخۆشبوونی سزاکانی سەرپێچی هاتوچۆ بە ڕێژەی (20%) بۆ شەش مانگی دیکە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.