پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لە هەولێر غازی ماڵان بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکەن، هەروەها خشتەیەکی نوێی پێدانی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بۆ ڕۆژانی دوای جەژن دیاری کرد.
ئەمڕۆ هەینی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لەدوای مەراسیمی نوێژی جەژن لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، لە دوای جەژن غازی ماڵان بە کارتی ئەلیکترۆنی دابەش دەکەن و میکانیزمی پێدانی کارەباش دەگۆڕێت بۆ خشتەیەکی نوێ.
گوتیشی، لە ئەمڕۆوە مۆلیدە ئەهلییەکان پابەند دەکرێن لە کاتژمێر یەکی دوای نیوەڕۆ تاوەکو یەکـی بەرەبەیان کارەبا بۆ هاوڵاتییان دابین بکەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ ڕێگری لە گرانبوونی نرخ و قۆرغکاری، بازگەکان بەڕووی بازرگاناندا کراونەتەوە تاوەکو بڕی پێویست غاز هاوردە بکەن.