بەرە بەیانی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد بۆردومانکرایەوە.
میدیا عێراقیەکان دەڵێن: بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە درۆن هێرشکراوەتە سەر ناوەندی پشتیوانیی دیپلۆماسیی ئەمریکا کە ناوەندێکی سەربازییە لە نزیک فڕۆکەخانەی بەغداد.
هەر بەپێی ئەو سەرچاوانە درەنگانێکی شەوی ڕابردووش ناوەندەکە بە درۆن بۆردومانکراوە.
گروپی ئەولیا دەم کە گرپێکی چەکدارییە و خۆیان بە مقاوەمەی عێراقی دەناسێنن و نزیكن لە ئێران، بەرپرسیارێتی خۆی لە هێرشەکان ڕاگەیاند.