ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە دانوستانەکانی ئەمڕۆ گفتوگۆی گرنگ و جیدی کراون.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیاری زۆر گرنگ و کردەیی لەبارەی پرسە ئەتۆمییەکان و هەروەها لابردنی سزاکان، خراونەتە بەرباس و هەردوولا بە گرنگییەوە بەردەوامیی بە گفتوگۆکان دەدەن.
گوتیشی، تاران تەنها سەرنجی لەسەر گەیشتن بە ئەنجامە و دەبێت چاوەڕێی ئەنجامەکان بین.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو دەنگۆیانەی لەبارەی ناوەڕۆکی دانوستانەکان، لە میدیا رۆژئاواییەکاندا بڵاوکراونەتەوە رەتکردەوە و گوتی، ئەوانە تەنها پێشبینین و هیچکامێکیان پشتڕاست نەکراونەتەوە.