ڕاستەوخۆ

لە 10 مانگدا 38 کرێکار لە کرماشان گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

بێهتاش خانی، بەڕێوەبەری گشتیی پزیشکیی دادی کرماشان ڕایگەیاند، لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا 38 کرێکار لە شوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

دەشڵێ، هەر لەو ماوەیەدا 858 کرێکاری دیکە بریندار بوون، کە 833یان پیاو و 25یان ژنن.

روونیشیکردەوە، 27 کرێکار بەهۆی کەوتنەخوارەوە لە بەرزایی، پێنج کرێکار بەهۆی بەرکەوتنی تەنی قورس، چوار کرێکاریش بەهۆی شۆرتی کارەبا، سێ کرێکاری دیکەش بەهۆی بەرکەوتنی شتی دیکەوە گیانیان لەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، پار لە هەمان ماوەدا 38 کرێکار لە کاتی کارکردندا لە کرماشان گیانیان لەدەستداوە کە 37یان پیاو و یەکێکیان ژن بووە.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.