ڕاستەوخۆ

سەرچاوەیەک بۆ نووچە تیڤی: پارەی مووچەی مانگی حەوتی هەرێمی کوردستان تەمویل کرا

reset font size increase font size

سەرچاوەیەک بە نووچە تیڤیی ڕاگەیاند، زیاتر لە 830 ملیار دینار بۆ تەمویلکردنی مووچە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان و بڕیارە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە پارەکە وەربگیرێت.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا تەواوی ئەو بڕە پارەیەی بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستە، دوای لێبڕینی ١٢٠ ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆ، بگوازرێتەوە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێم.

بە گوێرەی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنان لە ڕێگەی داهاتی ناوخۆوە دەستی بە کارەکانی کردووە، تاوەکو بێ دواکەوتن پرۆسەی دابەشکردنی مووچەی مانگی حەوت دەست پێ بکات.

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە بڕی پارەکە ٨٤٠ ملیار دینارە و بڕیارە لەم ڕۆژانەدا لیستی مووچە بڵاو بکرێتەوە و دەست بە دابەشکردنی بکرێت.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.