ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی کەمترین مووچەی خانەنشینیی کرێکارانی کەرتی تایبەتی بە 500 هەزار دینار دیاری کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێنماییەکی نوێدا کەمترین مووچەی خانەنشینیی مانگانەی بۆ کرێکارانی کەرتی تایبەت بە 500 هەزار دیناری عێراقی دیاری کرد و مەرجەکانی شایستەبوونی ڕاگەیاند.

بە گوێرەی ڕێنماییەکە، شایستەبوونی مووچەکە بەپێی یاساکانی خانەنشینی و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بەپێی تەمەن و خزمەت دیاری کراوە، بە جۆرێک بۆ پیاوان تەمەنی 60 ساڵ و بۆ ژنان 55 ساڵ لەگەڵ لانی کەم 20 ساڵ خزمەت، یانیش 30 ساڵ خزمەت بۆ پیاوان و 25 ساڵ بۆ ژنان.

هەروەها ڕێنماییەکە ئاماژە بەوە دەکات، تووشبوون بە نەخۆشیی پیشەیی بە ڕێژەی 100%، پێکانی کار کە ببێتە هۆی پەککەوتنی تەواو یان گیانلەدەستدان بە گوێرەی ڕاپۆرتی لیژنەی پزیشکی، لەگەڵ کۆچی دوایی کرێکار لە ماوەی خزمەتی دەستەبەرکراودا، دەبنە هۆی شایستەبوونی مووچەی خانەنشینی. ئەم ڕێنماییە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکرێت و لە ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.