ڕاستەوخۆ

ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ: ڕێژەی لەسێدارەدان لە ئێران گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی

reset font size increase font size

دەسەڵاتی دادوەریی ئێران جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی بە سەر زیندانییەکدا ڕاگەیاند، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گروپێکی چەکداری و هێرشکردنە سەر بنکە ئەمنییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە سزادرابوو.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەدان بە سەر "عەبدولجەلیل شەبەخش"ـدا جێبەجێ کرا. دەزگای دادوەریی ئێران ناوبراوی بە "تیرۆریستی مەشقپێکراو"ی گروپی ئەنسارولفورقان ناساندووە، هەروەها تۆمەتی "بەغی" – هێرش بۆ سەر حکومەت لە ڕێگەی هێرشی چەکدارییەوە داوبووە پاڵ.

جێبەجێکردنی ئەو سزایە لەکاتێکدایە، بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ساڵی 2025دا لانیکەم هەزار و 639 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون، ئەمە بەرزترین ئاستی لەسێدارەدانە لەو وڵاتەدا لە دوای ساڵی 1989ـەوە تۆمار کرابێت.

جێبەجێکردنی ئەم سزایانە لە دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ڕووی لە زیادبوون کردووە.

نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.