ڕاستەوخۆ

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران: هیچ جێگرەوەیەک بۆ قبووڵکردنی پێشنیازە 14 خاڵییەکەی ئێران نییە

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند هیچ ڕێگەیەک نییە بۆ چارەسەری کێشەکان جگە لە قبووڵکردنی مافەکانی گەلی ئێران لە چوارچێوەی پێشنیازە 14 خاڵییەکەدا و هۆشداریش دەدات کە دواکەوتنی ئەمریکا تێچووی باجدەرانی ئەو وڵاتە زیاد دەکات.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، هەر ڕێگەیەکی دیکە بێجگە لە قبووڵکردنی پێشنیازەکان، بێئەنجام دەبێت و تەنیا شکستی لەسەریەکی لێ دەکەوێتەوە. قالیباف هۆشداری دەداتە کۆشکی سپی و دەڵێت. "هەرچی زیاتر دوا بکەون، باجدەرانی ئەمریکی دەبێت تێچووی زیاتر لە گیرفانی خۆیان بدەن".

ئەو کاردانەوەی قالیباف دوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ ناڕەزایەتی خۆی بەرانبەر وەڵامەکەی تاران نیشان دا و ڕایگەیاندبوو، ئاگربەست لە دۆخێکی خراپدایە و هاوشێوەی ئەوەیە بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد مابێتەوە.

قالیباف جەختیشی کردەوە کە وڵاتەکەی بۆ هەر ئەگەر و سیناریۆیەک ئامادەیە.

باشوری کوردستان
نوچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.