کەجەکە پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ساڵح موسلیم بڵاوکردەوە به بۆنه‌ی كۆچی دوایی ساڵح موسلیم، سیاسه‌تمه‌داری كورد، هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی بەڕێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان "کەجەکە" له په‌یامێكدا، سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەی و گەلی کورد کرد.
كه‌جه‌كه ده‌ڵێت، ساڵح موسلیم 40 ساڵ له تێكۆشانی دیموكراسی و ئازادی‌دا به‌شداربوو.
ده‌شڵێت، نه‌ك ته‌نها خۆی، به‌ڵكو تەواوی خێزانه‌كه‌شی لەم ڕێگەیەدا قوربانییان داوە و کوڕێکی لە بەرخۆدانی گرێ سپی شەهید بووە.
کەجەکە لە کۆتایی پەیامەکەیدا دەڵێت، ساڵح موسلیم وەک یەکێک لە کۆڵەکە مەعنەوییەکانی شۆڕشی ڕۆژاڤا و بەرخۆدانی کۆبانێ لە مێژوودا دەمێنێتەوە.