بەرپرسانی ئێران داوایان له هاوڵاتیان كردووه له ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان دوربكه‌ونه‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی نوچە تیڤی، پێشنیوەڕی ئەمڕۆ بەرپرسانی ئێران داوایان له هاوڵاتیان كردووه، بەپەلە له ده‌روازه سنورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی کوردستان دوربكه‌ونه‌وه.
ئێران لە هۆشدارییەکەیدا، داوای لەسەرجەم ئەو کەسانە کردووە کە لە دەروازە و شوێنە سنورییەکاندان بگەڕێنەوە بۆ شوێنەکانی خۆیان و دەروازە سنورییەکان چۆڵبکەن.
به‌رپرسانی ئێران به هاوڵاتیانیان گوتووه، هه‌ر كه‌سێك خه‌ڵكی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه، به خێرایی ئێران چۆڵ بكات و بگه‌ڕێته‌وه وڵاتی خۆی.