هێڵی ئاسمانیی تورکی: ڕۆژی شەممە گەشتەکانمان بۆ قەتەر، کوێت، بەحرەین، ئیمارات و عومان هەڵوەشاندەوە.
هێڵی ئاسمانیی تورکی: گەشتەکانمان بۆ لوبنان، سوریا، عێراق، ئێران و ئوردن تا دووی ئازار هەڵوەشاندەوە.
ڤێرجین ئەتڵەنتیک (هێڵێکی ئاسمانیی بەریتانیا): بەشێوەیەکی کاتیی خۆمان لە ئاسمانی عێراق بەدوور دەگرین.
قەتەرئێروەی (هێڵی ئاسمانیی قەتەر): گەشتە ئاسمانییەکانمان بۆ دەوحە و گەڕانەوەی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕاگرتووە.
لوفتانزا (هێڵی ئاسمانیی ئەڵمانی): گەشتەکانمان بۆ تەلئەبیب لە ئیسرائیل و بەیروت لە لوبنان و عومان تا حەوتی ئازار هەڵوەشاندەوە.
لوفتانزا (هێڵی ئاسمانیی ئەڵمانی): تا حەوتی ئازار بە ئاسمانی ئیسرائیل، لوبنان، ئوردن، عێراق و ئێراندا نافڕین.
ئێرفرانس: هێڵە ئاسمانییەکانی فەڕەنسا بۆ ڕۆژی شەممە گەشتەکانی ڕۆیشتن و گەڕانەوەی بۆ تەلئەبیب لە ئیسرائیل و بەیروت لە لوبنان هەڵوەشاندەوە.
هێڵی ئاسمانیی ژاپۆن: کۆمپانیای نیکی هێڵە ئاسمانییەکانی تۆکیۆ، گەشتێکی ڕۆیشتن و گەڕانەوەیان لە تۆکیۆ بۆ دەوحە هەڵوەشاندەوە.
هێڵی ئاسمانیی لۆت (هێڵی ئاسمانیی پۆڵەندی): گەشتێکمان لە وارشۆوە بۆ دوبەی و گەڕانەوەی هەڵوەشاندەوە.
هێڵی ئاسمانی نەرویجی: ئەمڕۆ سەرجەم گەشتەکانمان بۆ دوبەی ڕاگرت.
ئیبێریا ئێکسپرێس:هێڵی ئاسمانیی ئیسپانی، گەشتێکی بۆ تەلئەبیب هەڵوەشاندەوە.
ئیندیگۆ (هێڵی ئاسمانیی هیندستان): چاودێریی نوێترین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دەکەین.