سعودییه سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئێران ده‌كات بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی و وڵاتانی دیكه‌ی كه‌نداو، ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر هێرشه‌كان به‌رده‌وامبن هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، ئێران به هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر سعودییه و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ی كه‌نداو، ئاسایش و سه‌قامگیریی وڵاته‌كه‌یان و ناوچه‌كه‌ی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه و سه‌روه‌ریی و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی پێشێلكردووه.
ده‌شڵێت، ئه‌گه‌ر بۆردومانكردنی دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كان و فڕۆكه‌خانه و ناوچه نیشته‌جێبووه‌كان له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌رده‌وامبن، ئه‌وا هه‌ڵوێستی دیكه‌یان ده‌بێت و هه‌موو ڕێوشوێنێك ده‌گرنه‌به‌ر بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و پێشێلكارییانه، كه ئامانج لێیان نا سه‌قامگیریی زیاتری ناوچه‌كه‌یه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه پاساوی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌ی به ناڕاست ده‌زانێت و ده‌ڵێت، له خاكی ئه‌وانه‌وه هێرش نه‌كراوه‌ته سه‌ر ئێران، ئه‌و فڕۆكانهشی له ئاسمانی سعودییه بوون، ته‌نها بۆ چاودێریی و پاراستنی ئاسمانی وڵاته‌كه‌یان بووه.