ئەنجومەن و کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا هێرشەکانی ئێران بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە سهركۆنه دەکەن و هۆشداری توند دهدهنه تاران.
ئانتۆنیۆ کۆشتا سهرۆكی ئهنجومهنی ئهوروپا و ئۆرسۆلا فۆن دێر لاین سهرۆكی كۆمسیۆنی ئهوروپا، لە پەیوەندییەکی ڤیدیۆییدا لەگەڵ سەرکردەی هەر یەک لە وڵاتانی، ئوردن، میسر، بەحرەین، لوبنان، سوریا، تورکیا، ئەرمینیا، عێراق، قەتەر، کوێت، ئیمارات، سعودیە و عومان، دوایین پێشهاتەکانی جەنگی ئێران و هێرشەكانی تاران، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەم هێرشانەیان لەسەر ئاسایشی وزە تاوتوێکرد.
بەرپرسانی ئەوروپا، جەختیان لە گرنگی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی یەکێتییەکە، بۆ پاراستنی ڕێڕەوە ئاوییە هەستیارەکان و ڕێگریکردن لە پەککەوتنی گواستنەوەی وزە، کردەوە، ههروهها ئامادەیی خۆشیان بۆ فراوانکردنی ئەو ئۆپەراسیۆنانە ڕاگەیاند.
لە لایەکی دیکەوە، بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، هۆشدارییەکی توندی ئاڕاستەی هەموو لایەنەکانی شەڕ و بەتایبەت ئێران کرد، داوایكرد دوور بکەونەوە لە هەر کردوەیەک کە ئاسایشی ناوچەکە و خەڵکی مەدەنی بخاتە مەترسییەوە.