سەرۆکی ئەمریکا، داوای لە ئوسترالیا کرد مافی پەنابەریی بداتە تیمی تۆپی پێی ژنانی ئێران، دوای ئەوەی یاریزانەکان لە کاتی یارییەکاندا، ئامادە نەبوون سرودی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌یان بڵێنه‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی ژنانی ئێران پێش دەستپێکردنی شەڕ، بۆ بەشداریكردن لە یارییەکانی جامی ئاسیای 2026، ڕوویان لە وڵاتی ئوسترالیا کردبوو، لە ئێستادا پێنج یاریزان، شوێنی مانەوەی تیمەکەیان لە هۆتێل جێهێشتوو و داوای مافی پەنابەرییان لەو وڵاتە کردووە، یاریزانه‌كان ئاماده‌نه‌بوون سرودی تایبه‌ت به وڵاته‌كه‌یان بڵێنه‌وه.
دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێكیدا دەڵێت، ئوسترالیا تووشی هەڵەیەکی مرۆیی ترسناک دەبێت ئەگەر، تیمی تۆپی پێی ژنانی ئێران ناچار بە گەڕانەوە بۆ ئێران بکات، چونکە بە ئەگەرێکی زۆر دەکوژرێن.
بە سەرۆکی ئوسترالیاش دەڵێت، کاری وامەکە، مافی پەنابەرییان پێ بدە، ئەگەر ئێوە ئەم کارە نەکەن، ئەمریکا ئەوان دەگرێتەخۆ.
هه‌ڵبژارده‌ی تیپی تۆپی پێی ئیران دوای سێ دۆڕان له پاڵه‌وانێتییه‌كه ده‌كران و سه‌رۆكی ئه‌مریكاش گوشار ده‌خانه سه‌ر ئوسترالیا نه‌یان گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئێران
