ڕاستەوخۆ

لەماوەی ساڵێکدا 892 منداڵ لە تورکیا گیانیان لەدەستداوە

reset font size increase font size

کۆمەڵەی فیسا کە کار لەسەر مافی ژیانی منداڵان لە تورکیا دەکات ڕایگەیاند، لەساڵی 2025ـدا 892 منداڵ بەهۆی هۆکاری جۆراوجۆر لە ژیانیان لەدەستداوە.

کۆمەڵەی وۆرکشۆپی فیکر و هونەر "فیسا" کە لەبواری مافەکانی منداڵان لە تورکیا  کار دەکات ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لە کۆی ئەو 892 منداڵەی ساڵی ڕابردوو گیانیان لەدەستداوە 599 منداڵیان کوڕ و 251 منداڵیان کچن.

دەشڵێت، ئەو شارانەی زۆرترین حاڵەتی گیانلەدەستدانیان تێدا تۆمارکراوە بەم شێوەیەیە: ئورفا بە 74 حاڵەت، ئیستەنبوڵ 57 حاڵەت، بۆلو 40 حاڵەت، ئامەد و کۆنیا 38 حاڵەت.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لانیکەم 103 منداڵ بەهۆی ئەو ڕووداوانەی لە دامەزراوە گشتییەکاندا ڕوویانداوە و هاوکات بەهۆی کەمتەرخەمی دەسەڵاتە گشتییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، تاکە هۆکاری گیانلەدەستدانی منداڵان کێشە کۆمەڵایەتییەکان نییە و پێویستە یاسای پێویست بۆ پاراستنی مافی ژیانی منداڵان لە تورکیا لەلایەن حکومەتەوە دەربکرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.