ڕاستەوخۆ

دەزگای دادوەریی ئێران: زیانی دارایی ناڕەزایەتییەکان گەیشتووەتە 10 ترلیۆن تمەن

reset font size increase font size

وتەبێژی دەزگای دادوەری ئێران رایگەیاند، بەگوێرەی راپۆرتە فەرمییەکان، بە بڕی 10 تریلیۆن تمەن زیان بە ژێرخانی ئێران گەیشتووە.

ئەسغەر جەهانگیر، وتەبێژی دەزگای دادوەریی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاشکراشیکرد، لە ناڕەزایەتییەکاندا زیان بە 414 باڵەخانەی حکومی، 750 لقی بانک، 253 پاس، 350 ئەمبوڵانس، 350 مزگەوت و 120 ناوەندی بەسیج گەیشتووە.

وتیشی زیانەکان لە کەرتی تایبەتدا بریتییە لە 300 یەکەی نیشتەجێبوون و 800 ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیان.

سەبارەت بە دۆخی یاسایی دەستگیرکراوانیش، وتەبێژی دەزگای دادوەری رایگەیاند، تا بەیانی ئەمڕۆ، بۆ 10 هەزار و 538 کەس بڕیاری گرتن دەرچووە و 8 هەزار دۆسیەش کراوەتەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە، لە دوایین ئاماری رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی ئێران، ژمارەی دەستگیرکراوان زیاتر لە 50 هەزار کەس و ژمارەی کوژراوانی ناڕەزایەتییەکان کە ناسنامەیان ئاشکرابووە، گەیشتووەتە سەرو 7 هەزار کەس.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.