ڕاستەوخۆ

ئیسرائیل: تۆڕێکی سەر بە ئێرانمان لە ئازەربایجان لەنێوبرد

reset font size increase font size

دەزگا ئەمنییەکانی ئیسرائیل ئاشکرایان کرد، تۆڕێکی سەر بە ئێرانیان تێکشکاندووە کە ئامانجیان هێرشکردنە سەر بەرپرسان و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل بووە لە جیهاندا.

ئەم ئۆپەراسیۆنە بە هاوبەشی لە نێوان مۆساد و سوپای ئیسرائیل و شین‌بێت ئەنجام دراوە و باس لە کوژرانی چەندین ئەندامی باڵای ئەو تۆڕە دەکرێت.

لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا مۆساد، سوپای ئیسرائیل و دەزگای ئاسایشی ناوخۆ (شین‌بێت) ڕایانگەیاند، لە مانگەکانی ڕابردوودا تۆڕێکی سەر بە کۆماری ئیسلامی ئێرانیان ئاشکرا کردووە و لەنێویان بردووە. بە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ئەم تۆڕە پلانی داڕشتبوو بۆ ئەوەی لە سەرانسەری جیهاندا هێرش بکاتە سەر بەرپرسان و سەرمایە و داراییەکانی ئیسرائیل.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، چەندین ئەندامی باڵای ئەم تۆڕە لە چوارچێوەی هەڵمەتە سەربازییە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل دژی ئێران، کە لە 28ـی مانگی دوو دەستی پێکردووە، کوژراون.

لەلایەکی دیکەوە، کۆماری ئازەربایجان مانگی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، زنجیرەیەک هێرشی گروپێکی سەر بە ئێرانیان لەو وڵاتە پووچەڵ کردووەتەوە.

بە گوێرەی ڕاگەیاندنی ئەو وڵاتە، ئەو هێرشانە بڕیار بووە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە باکۆ، کەنیسەیەک و چەند سەرکردەیەکی کۆمەڵگەی جوولەکە لە ئازەربایجان بکەنە ئامانج.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.