په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ كاروباری سیاسه‌تی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، داوا ده‌كات ئیداره‌ی ئه‌مریكا گوشاره‌كانی توند بكاته‌وه له‌سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق كه سه‌ر به ئێرانن، داواشده‌كات گورزه سه‌ربازییه‌كان بۆسه‌ر گروپه‌كان به‌رده‌وام بێت.
په‌یمانگه‌كه له راپۆرتێكیدا چه‌ند پێشنیازێكی بۆ ئیداره تره‌مپ خستوه‌ته‌ڕوو، ده‌ڵێت: پێویسته ئه‌مریكا سه‌ربازیی له عێراق بهێڵێته‌وه و رێگه به ئێران و بریكاره‌كانی نه‌دات ویستی خۆیان بسه‌پێنن، به تایبه‌تی له باره‌ی بوونی سه‌ربازیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق.
په‌یمانگه‌كه پێشنیاز ده‌كات گورزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وام بێت، بۆ ئه‌وه‌ی چالاكیه‌كانیان سنوردار بكرێت.
هاوكات پێشنیاز ده‌كات ئه‌مریكا سزای دارایی چه‌ند دامه‌زراوه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی عێراق بدات كه تێوه‌گلاون له هاوكارییكردنی گروپه چه‌كداره‌كان، به تایبه‌تیش له‌و بودجه زه‌به‌لاحه‌ی به ناوی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیه‌وه ته‌رخانكراوه.
په‌یمانگه‌ی واشنتۆن داواش ده‌كات پشتیوانیی چاكسازیی و دامه‌زراوه‌یی عێراق بكرێ و پشتوانیی هیچ هه‌ڵبژاردنێك نه‌كرێت پاك و بێگه‌رد نه‌بێت، رێگرییش له گروپه چه‌كداره‌كان بكرێت به‌شداری حوكمڕانیی بكه‌ن.