هاوسەرۆکایەتیی کۆنسەی رێوەبەریی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە)، لە 27 ـەمین ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیی 15 شوباتی 1999، راگەیهندراوێكی نووسراوی بڵاوکردەوە و دهڵێ، رێبەر ئاپۆ بوو بە رێبەری ئازادیی ژنان و مرۆڤایەتی.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە، رێبەر ئاپۆ لە ماوەی 27 ساڵ بەرخۆدان لە گرتووخانەی ئیمراڵی، بە پێشکەشکردنی پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک بوو بە رێبەری ئازادیی ژنان و مرۆڤایەتی.
کەجەکە، لە بەردەوامیی لێدوانەکەیدا، هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر رۆژاڤا، کە لە گەڕەکە کوردییەکانی حەلەبەوە دەستی پێکرد، وەک پێلانگێڕیی نێودەوڵەتی دووەم، ناو دەبات کە ئەمجارە، دەستکەوتە دیموکراتیکەکان لە رۆژاڤا و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای کردە ئامانج.
هاوسەرۆکایەتی کەجەکە، پاراستن و خاوەنداریکردن لە رۆژاڤا، وەک خاوەنداریی لە هەبوون و ژیانی ئازادی کورد دەستنیشان دەکات. هەروەها بە پێداگری لە بەردەوامیی تێکۆشان، تا وەدیهاتنی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ و مسۆگەربوونی پێگەی سیاسی بۆ رۆژاڤا، داوا لە هەموو گەلان دەکات بۆ کۆتایی هێنان بە ئامانجی پیلانگێران، لە گۆڕەپانەکانی تێکۆشان ئامادە بن.