بەبۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر بە ئامانجگرتنی ڕۆژنامەنوسان هێرۆ بەهادین و گوڵستان تارا له‌لایه‌ن توركیاوه، به‌شێك له ڕۆژنامه‌نوسان له سلێمانی پەیامی ڕاگەیاندنی ئازادیان بڵاوکردەوە و دەڵێن، ئەمڕۆ تەنها بۆ یادکردنەوەی ئەم دوو شەهیدە نیە بەڵکو بۆ بەرزڕاگرتنی ڕێبازێکە کە لە پێناو هۆشیارکردنەوەی گشتی باجێکی گەورەی داوە، ئاماژه به‌وه‌شده‌كه‌ن کوردستان پێویستی بە پاراستنی زیاتری دەنگی ئازاد هەیە.