ڕاستەوخۆ

له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌وامی فەرمانگەکانی هەولێر کاتژمێرێک کەمدەکرێتەوە

reset font size increase font size

پارێزگاری هه‌ولێر بڕیاریدا له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا دەوامی فەرمی فەرمانگەکانی سنوری پارێزگای هەولێر یەک کاتژمێر کەمبکرێتەوە.
ئومێد خۆشناو لە باره‌ی ئامادەکارییەکان بۆ مانگی ڕەمەزان ڕایگەیاند، لەو مانگه‌دا ده‌وامی فەرمانگەکانی سنوری هەولێر لە کاتژمێر ٩ به‌یانییه‌وە دەست پێده‌كات. 
وتیشی، چاودێری بازاڕەکان توندوتۆڵ دەکرێنەوە و ڕێگە نادەن هیچ کەسێک لەم مانگەدا گۆڕانکاری لە نرخەکاندا بکات و پێداویستییەکانی هاوڵاتییان گران بکات.
جەختی لەسەر ئەوەشکرەوە، ئامادەکاری باشییان کردووە بۆ پاراستنی سەرو ماڵی هاوڵاتییان لە شەوانی ڕەمەزاندا، چاودێری هاوردەکردنی خۆراک و کەلوپەل دەکەن، هەروەها تەنها لە ١٠ شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزاندا دەرگای مزگەوتەکان تا نوێژی بەیانی بەڕووی هاوڵاتییاندا کراوە دەبێت.
پارێزگاری هەولێر جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، سزای یاسایی بەسەر هەر بازرگانێکدا دەسەپەنێن کە گۆڕانکاری لە نرخی ڕاستەقینەی کاڵاکاندا بکەن.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.