لە چوارچێوەی خزمەتکردنى شارەکە شارەوانی قامیشلۆ دەستیکردووە بە قیرتاوکردنی شەقامە سەرەکییەکان و بڕیارە دوای قیرتاوکردنی ئەم شەقامانە دەست بە قیرتاوکردنی بەشێک لە گەڕەکەکانی ئەو شارە بکرێت.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی هاوار، بەبۆنەی گلەییەکانی هاوڵاتییانی شارەکە و بەهۆی خراپی ڕێگەوبان و دروستکردنی تاسەی نایاسایی، شارەوانی قامیشلۆ لەچوارچێوەی خزمەتکردنی قامیشلۆ دەستیکردووە بە قیرتاوکردنی ڕێگا سەرەکییەکان و ئەمڕۆ هەریەکە لە چواڕیانی سۆنی و شەقامی "گازیا شەرق" ئامادەکرد بۆ قیرتاوکردن.
ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیارە دوای تەواوکردنی قیرتاوکردنی ئەم دوو ڕێگەیە بەشێک لە کۆڵان و شەقامە سەرەکییەکانی دیکەى شارەکە قیرتاو بکرێن.

