برایه‌كی نێرگز محه‌مه‌دی هۆشداری له خراپی ته‌ندروستی خوشكه‌كه‌ی ده‌دات و ده‌ڵێت، ئێستا به ئامێری ئۆكسجین هه‌ناسه ده‌دات.
حەمید ڕەزا برای نێرگز محه‌مه‌دی ژنه چالاكوانی ئێران و براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی گواستنەوەی خوشكه‌كه‌ی لە گرتووخانەی زەنجانی ئێران بۆ نەخۆشخانەیەکی ئەو شارە بۆ بەشی چاودێری چڕ توانیوویانە بیبینن، دۆخی تەندروستی نێرگز مەترسیدارە و بە بەکارهێنانی ئامێری ئۆکسجین هەناسە دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشتر پزیشكه‌كان ڕێنمایی‌یان داوە نێرگز محەمەدی بۆ ماوەی مانگێک لە گرتووخانە دوور بکەوێتەوە و چارەسەر وەربگرێت، به‌ڵام دەسەڵاتدارانی دادوەری ڕێگربوون لە گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە.
ڕۆژی هەینی ڕابردوو نێرگز محەمەدی لە گرتووخانەی زەنجان بە بێهۆشی بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری زەنجان گواسترایەوە و تووشی جەڵتەی دڵ بووە.
نێرگز محەممەدی بەبیانوی رێکخستنی گردبونەوە و پلاندانان بۆ ئەنجامدانی تاوان، دادگای ئێران سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سه‌پاند، لە ساڵی 2023 خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا.