ڕاستەوخۆ

ڕێگەکانی کۆچبەری؛ زیاتر لە 80 هەزار قوربانی لە دە ساڵدا

reset font size increase font size

ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، ئامارەکانی ساڵی 2025ـی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، سەرەڕای کەمبوونەوەی ڕێژەی قوربانییەکان بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، بەڵام جیهان هێشتا لە پاراستنی گیانی کۆچبەران شکستی هێناوە.

 بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، کە دامەزراوەیەکی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکانە، لە ساڵی 2025دا نزیکەی حەوت هەزار و 900 کۆچبەر لە سەرانسەری جیهاندا گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.

تەنها لە چەند مانگی یەکەمی ئەمساڵ، هەزار و 723 حاڵەتی مردن یان بێسەروشوێنبوونی کۆچبەران تۆمار کراوە.

ڕێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ کەمبوونەوەی ڕێژەی قوربانییەکانی ساڵی ڕابردوو لەچاو ژمارە پێوانەییەکەی ساڵی 2024، کە تێیدا نۆ هەزار و 200 کۆچبەر بوونە قوربانی، دیسان ڕێژەی گیانلەدەستدان لە ڕێگەکانی کۆچبەری لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

بە گوێرەی ئامارەکان لە کۆتایی ساڵی 2014ـەوە تا ئێستا زیاتر لە 80 هەزار کۆچبەر لە سەر ڕێگەکانی کۆچبەری گیانیان لەدەستداوە یان بێسەروشوێن بوون.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.