ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران باشترە لە جەنگ و وێرانکاری

reset font size increase font size

لە میانەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەمریکا و ئێران لە گفتوگۆ و هەوڵی بەردەوامدان بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن. لەم بارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەختی کردەوە، کە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران زۆر باشترە لە هەڵگیرسانی جەنگ و وێرانکاری.

دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، لایەنی ئێرانی خۆیان خواستی دانوستان و گفتوگۆیان نیشانداوە و داوایان کردووە بێنە سەر مێزی گفتوگۆ، ئەویش ڕەزامەندیی دەربڕیوە و دەڵێت، ڕێککەوتن ڕێگە لە جەنگ و خوێنڕشتن دەگرێت.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا گفتوگۆکان بە ئاراستەیەکی باشدا دەڕۆن، بەڵام دەرئەنجامی کۆتایی لە ڕۆژانی داهاتوودا زیاتر ڕوون دەبێتەوە و بەپێی ئەنجامەکانیش بڕیاری پێویست دەدەن.

لەگەڵ ئەوەشدا، ترەمپ جەختی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕی وڵاتەکەی کردەوە و ڕایگەیاند، بە هیچ جۆرێک ڕێگە نادەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی، هاوکات هۆشداریشیدا لە زەقکردنەوەی ئاستەنگ یان خۆدزینەوە لە پرۆسەی ڕێککەوتن.

لە لایەکی دیکەوە، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لە ناو ئیدارەی ئەمریکادا هیچ جۆرە جیاوازی و ڕاڕایییەک دەربارەی دۆسیەی ئێران بونی نییە و تەواوی بەرپرسان لەگەڵ سەرۆک ترەمپ هاوڕان.

جێگری سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بە ناوخۆی ئێرانیش کرد و گوتی: لە ناو دەسەڵاتدارانی ئێراندا ئاراستەیەک هەیە، کە خوازیاری کۆتاییهاتنی جەنگ و گەیشتن بە ڕێککەوتن، بەڵام لە بەرامبەردا ڕەوتێکی توندڕەویش هەیە، کە دەستکەوتەکانی ئێران لە بەردەوامیی جەنگدا دەبینێتەوە".

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.