سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ڕایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیە بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەمنیی هەمیشەیی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کە بتوانێت گرەنتی بۆ ههردولا دەستەبەر بکات.
محەمەد باقر قاڵیباف، لە گفتوگۆیهكی لهگهڵ ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدید گوتی، ئێران نە سوریایە سەرۆکەکەی وڵات جێبهێڵێت، نە وەک ڤەنزوێلاش لە بەرانبەر هێز تەسلیم دەبێت.
گوتیشی، موشەک و درۆنی پێویستمان لە بەر دەستە و دەتوانین لە بەرهەمهێنانی ئەم تەکنەلۆژیا ناوخۆییە بەردەوام بین.
قاڵیباف جەختیکردەوە، ئەم جەنگە زۆربەی پەیوەندییە هەرێمییەکان دەگۆڕێت و دۆخەکە بۆ پێشوو ناگەڕێتەوه، ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگربەست کاتێک لۆژیکی دەبێت گرەنتی ئەوە هەبێت جارێکی دیکە جەنگ هەڵنەگیرسێتەوە.