وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، گه‌شتێكی بۆ پاكستان و عومان و ڕوسیا ده‌ستپێكردووه.
عه‌باس عێراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له تۆڕی ئێكس پۆستێكی كردووه و نوسیویه‌تی " لەکاتى خۆیدا گه‌شتێكی دیپلۆماسیم بۆ ئیسلام ئاباد و مەسقەت و مۆسکۆ ده‌ستپێكرد".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ماهه‌نگیی نزیكه له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانیان لە بابەتە دوو قۆڵییەکان و ڕاوێژکردن لەسەر پێشهاتەکانی ناوچەکە.
له كۆتایی پۆسته‌كه‌دا، عه‌باس عێراقچی نوسیویه‌تی " دراوسێیەکانمان لە پێشینەی کارەکانمانن".
سه‌ردانه‌كه‌ی عێراقچی له كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ میدیای فه‌رمیی ئێران بڵاویكرده‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له پاكستان و عومان و ڕوسیا ده‌كات.