ڕاستەوخۆ

دۆناڵد ترەمپ: ئەمشەو هێرشی گەورە دەکەینە سەر ئێران و دوورگەی خارگ دەگرین

reset font size increase font size

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی تاران کرد و ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی ئەمشەو "گورزێکی زۆر سەخت و بەهێز" لە ئێران دەدات.

ئەم هەڕەشە توندەی ترەمپ لە کاتێکدایە  هێرشە یەک لەدوای یەکەکانی نێوان هەردوو وڵات بەردەوامە و پڕۆسەی گفتوگۆکانی ئاشتییش بە تەواوی پەکپەکەوتوون.

سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترەس سۆشیاڵ نوسیویەتی: " ئەمریکا ئەمشەو زۆر بە توندی لە ئێران دەدات؛ ئەو ئێرانەی کە هێزی دەریایی، هێزی ئاسمانی، ڕادار، دژەفڕۆکە و سەرجەم جۆرەکانی دیکەی بەرگرییەکەی، لەگەڵ زۆربەی توانای هێرشبەرییەکەی لەناوچوون و نەماون."

هاوکات لەگەڵ هەڕەشەی سەربازی، ترەمپ ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی پلانی هەیە بۆ دەستبەسەرداگرتنی دوورگەی "خارگ" و ژێرخانە نەوتییەکانی دیکەی ئێران.

 دوورگەی خارگ کە دەکەوێتە ناو کەنداوی عەرەبی "کەنداوی فارس"، شادەماری ئابووریی ئێرانە و نزیکەی 90٪ی هەناردەی نەوتی خاوی ئەو وڵاتەی لێوە بەڕێوەدەچێت.

ترەمپ لەم بارەیەوە گوتی: "لە داهاتوویەکی نزیکدا، ئێمە دوورگەی خارگ و خاڵەکانی دیکەی ژێرخانی نەوتی ئێران دەگرین، و کۆنترۆڵی تەواوی بازاڕەکانی نەوت و گازی ئەوان دەکەین؛ ڕێک هاوشێوەی ئەو کارەی لەگەڵ ڤەنزوێلا کردمان، کە ئێستا بە شێوەیەکی درەوشاوە و سەرکەوتووانە هەم بۆ ڤەنزوێلا و هەم بۆ ئەمریکا کار دەکات."

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.