ڕاستەوخۆ

عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران دەچێتە واشنتن

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق بە فەرمی ڕایگەیاند، ناوەڕاستی ئەم مانگە، عەلی زەیدی سەرۆکوەزیرانی عێراق بە یاوەریی شاندێکی باڵای حکومی سەردانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات.

لەم چوارچێوەیەدا، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیران پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بە گرنگ و کاریگەر بۆ داهاتووی ئابووریی وڵات دادەنێت.

مەزهەر محەممەد ساڵح، ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، هەر نزیکبوونەوەیەکی سیاسی و باشبوونی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا، کاریگەریی ڕاستەوخۆ و ئەرێنی لەسەر پرسی وەبەرهێنان دەبێت. ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم سەردانە دەبێتە هۆی هاندانی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ هاتنیان بۆ عێراق و خستنەگەڕی سەرمایەکانیان لە بازاڕی ناوخۆییدا، ئەمەش هاوکار دەبێت لە بووژانەوەی گشتیی ئابووریی عێراقدا.

ڕاوێژکاری دارایی باسی لەوەش کردووە، پشتیوانیی واشنتن لە هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ جێبەجێکردنی چاکسازیی ئابووری، خستنەسەرپێی دامەزراوەکانی دەوڵەت و پاراستنی سەقامگیری، ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە کرانەوەی زیاتری عێراق بە ڕووی وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا. جەختیشی کردەوە، ئەم هەنگاوانە لە داهاتوودا دەبنە هۆی گەشەکردنی بەردەوامی سێکتەرە جیاوازەکانی ئابووریی عێراق.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.