ڕاستەوخۆ

سەعدی پیرە: سەهۆڵبەندانی نێوان یەکێتی و پارتی تواوەتەوە

reset font size increase font size

سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی لە یەکه‌وه‌ نزیکن و سەهۆڵبەندانی نێوانیان تواوەتەوە.

سەبارەت بە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەعدی پیرە، لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا گوتی، گفتوگۆکان لەو بارەیەوە بەردەوامن، پارتی و یەکێتی لە یەکدی نزیکن و لە ئێستادا پەیوەندییەکی باشیان هەیە، ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ هەوڵەکان بەرەو ڕێککەوتنی کۆتایی.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان هەستێت به‌ نزیككردنه‌وه‌ی لایەنەکان و کۆیانبکاتەوە بۆ ئامادەکاری بەرانبەر هەر ئەگەرێک.

سەعدی پیرە ڕوونیکردەوە، تاوەکو ئێستا پرسی سه‌رۆككۆمار یه‌كلانه‌كراوه‌ته‌وه‌ و نەخراوەتە نێو کارنامەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ئەوەی بڕیاری کۆتایی لەبارەوە بدرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.